گۆڤارێکی تایبەت بە ژنان بڵاودەکرێتەوە

گۆڤاری ئاسۆی ژنان بە دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی”، لە سەرتاسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا یەکەم ژمارەی بڵاوکرایەوە.

گۆڤاری ئاسۆی ژنان یەکەم ژمارەی خۆی بە ناوەڕۆکێکی هەمەچەشن و جیاوازەوە بڵاوکردەوە، کە نووسین و شیعرەکانی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەخۆدەگرێت.

گۆڤاری ئاسۆی ژنان، گۆڤارێکی فکری و سیاسی و ڕۆشنبیرییە، کە هەر دوو مانگ جارێک ژمارەکەی بەناوی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بڵاودەکرێتەوە، لە یەکەمی مانگی یەکی ساڵی ڕابردوودا دامەزراوە.

ئەمڕۆ بە پێی بەڵگەنامەی ژمارە ٣ کە لە ٨ی ئاداری ٢٠٢٣ دراوە، یەکەم ژمارەی گۆڤارەکە، کە مۆڵەتی ئەنجومەنی باڵای ڕاگەیاندنی ئیدارەی خۆسەری دیموکراتی لە ناوچەی جزیرە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریای پێدراوە، بڵاوکرایەوە.

گۆڤارەکە تەوەری جۆراوجۆر و چەندین بەش لەخۆدەگرێت، لەوانە ئاسۆی ئازاد، فایلی پرس، ئاسۆی فیکری، دیالۆگی پرس، دیدگای سیاسی، دەنگدانەوەی ڕۆح، چرپەی شیعر، چالاکی و ڕووداوەکان، گۆڤاری ئاسۆی ژنان لە سەرانسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دابەش دەکرێت و دەگاتە هەموو ژنان.

ش. ئـ

Comments are closed.